هونەرمەندێكی شاری سلێمانی بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندێكی شاری سلێمانی بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری 7ی حوزەیران, هونەرمەندو شانۆكار (فوئاد حەمە خان) بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد .

ئەم هونەرمەندە كە خەڵكی چەمچەماڵەو لە ساڵی 1991 دەستی بەكاری هونەری كردووە, دوای مانەوەی بۆ ماوەی نزیك لە هەفتەیەك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی, فوئاد حەمە خان لە تەمەنی 47 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

هەروەها بەم بۆنە خەمناكەوە, هونەرمەندو دەرهێنەری دیاری كورد (ئەرسەلان دەروێش) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ئەم خوالێخۆشبووە نووسیویەتی: بەناوی خۆم و گشت ئەندامانی(تیپی شانۆی سالار)ەوە, پرسەو تازیەباری خۆمان ڕادەگەیەنین , سەبارەت بە كۆچی دوایی برای شانۆكارمان كاك (فوئاد خەمە خان), هونەرمەندی ناسراوی شاری(چەمچەماڵ)ی خۆشەویست .
Top