مادۆنا دەچێتە ڕێزی خۆپشاندەرانەوە

مادۆنا دەچێتە ڕێزی خۆپشاندەرانەوە
دوای گیان لەدەستدانی (جۆرج فلۆید) لە كاتی دەستگیركردنی بە دەستی پۆلیس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, لە ئێستادا ڕۆژلە دوای ڕۆژ بە جۆرێك لایەنگرو پاڵپشتی لە ڕەشپێستەكان زیادی كردووە كە دەكرێ بڵێین لە هەموو وڵاتانی جیهان بە ڕێژەیەكی زۆر ئەگەر كەم, داوای سەروەری یاساو بنبڕكردنی ڕەگەزپەرستی دەكرێت .

لەناو قەرەباڵغی و لەكاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزاییەكانی(black lives matter) لە شاری ڵەندەنی وڵاتی بەریتانیا, ئەستێرەی پۆپی جیهانی (مادۆنا) ئەویش بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەشداری خۆپیشاندانێكی كردو لە پێناو پاراستنی مافی ڕەشپێستەكان و بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی دەنگی خۆی بەرزكردەوە .

هەروەها مادۆنا لەم خۆپیشاندانە بە دارشەقەوە دەردەكەوێت وەك لە وێنەكاندا دیارە ئەو هێشتا باری تەندرووستی ناجێگیرە, وە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند وێنەیەكی لە ماڵپەرە جیهانییەكانیەوە بڵاوكرایە كە تێیدا بەهۆی ئازاری قاچەكانیەوە ناچاربوو پەنا بباتە بەر دارشەق, ئەمەش لەكاتێكدا بوو كە مادۆنا بە نیازبوو ئەو نەخۆشخانەیە بەجێ بهێڵێت كە چارەسەرییە تەندرووستییەكنی لێ وەردەگرت .

شایەنی باسە..بەشێك لە كەسایەتی و هونەرمەندانی جیهانی لەم ناڕەزاییە لە درەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لە شەقامەكاندا بەشداربوون, لەوانەش هەریەك لە جێمی فۆكس- كانی وێست- ئاریانا گراندی- مادیسۆن بیر- بین ئەفلیك- كۆرتنی ستودن- هالزی- پاریس جاكسۆن و چەندین گۆرانیبێژو هونەرمەندی دیكە .
Top