چۆپی فەتاح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

چۆپی فەتاح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەندی دیاری كورد, چۆپی فەتاح كلیپێكی گۆرانیی بڵاوكردەوە .

چۆپی فەتاح لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمێكی نوێی هەڵپەركێی بە ناوی(دە بێرۆ) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

گۆرانی (دە بێرۆ) كە ئاوازەكەی فۆلكلۆرە, ئاریوس كاری میوزیك و دابەشكردنی ئەنجامداوە, وە تێكستەكەشی فۆلكلۆرەو(ئیحسان فەتاح) باوكی چۆپی كاری لەسەر كردووە, هەروەها لە بەشی سەرەتای ڤیدیۆ كلیپەكە لەچەند دیمەنێكدا "لیڤیا" كچی چۆپی فەتاح دەردەكەوێت .
Top