ئەو خواردنانەی كە ئەلیسا لە كەرەنتینەوە فێری درووستكردنی بوو
ئەلیسا سەبارەت بە كەرەنتینەو دووركەوتنەوەی لە ئاهەنگ و كۆنسێرتەكەیانی دڵگرانبوو, بەڵام سوپاس گوزار بوو بەوەی كە ئەم دووركەوتنەوەیە دەبێتە هۆی سەلامەتی و خۆپارێزی لەو پەتایە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەو توانیویەتی لەگەڵ بارودۆخەكە خۆی بگونجێنێت و لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا گرنگی بە كارەكانی ماڵەوە بدات و كەل و پەلەكانی ڕێك بخاتەوە, وە ئەلیسا باسی لەوە كرد كەلە كەرەنتینەدا لە ماڵەوە ڕۆژانە خەرێكی وەرزكردن بووە كە بەهۆیەوە توانی چەند كیلۆیەك لە كێشی دابەزێنێت .
وەكو خانمێك سەبارەت بە چێشتخانەو خواردن درووست كردن, ئەلیسا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو فێری درووستكردنی چەند خواردنێك بوو وەكو سپاگیتی و سەلاتەی تەبولە و برنج .
شایەنی باسە.. ئەلیسا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە ڕێی ئۆنلاینەوە یەكەم كۆنسێرتی گۆرانی خۆی سازكرد, كەبەمەش توانی بە جۆرێكی تر لەهەوادارانی نزیك بێتەوەو بە گۆرانییەكانی سوپرازێك ڕابگەیەنێت, هەروەها لە 25 ی مانگی ڕابردوو گۆرانییەكی بە ناوی (قهوة الماضي) بڵاوكردەوە كە ئەویش تراكێكە لە ئەلبۆمە گۆرانییەكەی كە هێشتا بڵاوی نەكردووەتەوە, لە ئێستادا ئەم گۆرانییە لە ماوەی 11 ڕۆژ دوای بڵاوكردنەوەی لە یوتیوب زیاد لە 2 ملیۆن بینەری هەیە .