بۆ یەكەم جار لە مێژوودا گۆڤارێكی جیهانی وێنەی كەسانی نەناسراو بڵاو دەكاتەوە
گۆڤارەكە بڕیاری داوە لە ژمارەكانی مانگی داهاتوودا وێنەی سێ ئافرەتی ئاسایی لە بەریتانیا هەڵبژێرێ تا بیانكاتە بەرگی گۆڤارەكە، هەڵبژاردنی ئەو سێ كەسایەتییەش لەسەر بنەمای ئەوە بووە كە لە كەرتێك كاریان كردووە و ڕۆڵێكی گرنگیان هەبووە بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییان، بە تایبەت لەو كاتەی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەربڵاو لە بەریتانیا هەبوو.
ئەو سێ خانمەی كە گۆڤارەكە دیاری كردوون، یەكێكیان كارمەندی سوپەرماركێتێكە و دووەمیشان كارمەندێكی وێستگەیەكی شەمەندەفەرە، سێیەمیشان پەرستیارە.
ئێدوارد ئنینفول كە سەرنووسەری ئەو گۆڤارەیە، دەڵێ ئەو سێ خانمە نوێنەرایەتی هەزاران كەس دەكەن كە توانیان ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە بۆ ئەوەی یارمەتی هاووڵاتییان بدەن.
basnew