تۆم كروز شارێكی دوور لە كۆرۆنا بوونیاد دەنێت

تۆم كروز شارێكی دوور لە كۆرۆنا بوونیاد دەنێت
تۆم كروز بە نیازە شارێكی دوور لە پەتای كۆرۆنا بونیاد بنێت, بەڵام نەك بۆ كاری خێرخوازی .

دوای ئەوەی پەتای كۆرۆنا كارەكانی نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی(mission impossible) لە ئیتاڵیا دواخست, لە ئێستادا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە تۆم كروز بە نیازە بەردەوامی بە كارە سینەماییەكەی بدات و بەشی حەوتەمی ئەو فیلمە ئاكشنە تەواو بكات .

لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە هاتووە كە تۆم كروزو تیمەكەی لە ئێستادا كاردەكەن بۆ دابینكردنی شوێنێكی ئارام دوور لە پەتای كۆرۆنا, ئەویش بە بونیادنانی ستۆدیۆیەكی گەورە لە ناوچەكی داخراودا بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان بكەن, وە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی كە بڵاوكراوەتەوە كارەكان لە ئیتاڵیاوە دەگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا ئەویش بە شێوەیەك كە ئەوان بە نیازن لە بنكەیەكی سەربازی لە "ئۆكسفۆردشەیر"ی وڵاتی بەریتانیا ناوچەیەكی ئارام و تایبەت بەخۆیان هەبێت .

ڕەنگە تۆم كروزو تیمەكەی تووشی كێشەو گرفت نەبنەوە لەم پڕۆژەیە ئەگەر هەماهەنگ بن لەگەڵ بەریتانیا, بەڵام ئەوەی كە جیهانی تووشی شۆك كرد ئەوەبوو كاتێك تۆم كروز ڕایگەیاند كە نوێترین فیلمی لە بۆشایی ئاسمان كاری وێنەگرتنی بۆ دەكات, كە بەمەش توانی لەگەڵ ئاژانسی ناسا بگاتە ڕێككەوتن و كار لەو پڕۆژە سینەماییە بكات .
Top