سەلمان خان..ئەو ئەستێرەیەی هەوادارێكی زۆری هەیە
ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود (سەلمان خان) كە یەكێكە لەو كەسایەتییانەی لەسەرانسەری جیهان هەواداری هەیە, ئەمەش وای كردووە كە ئەستەم بێت كەسێك بتوانێت ڕكابەری بكات .
سەلمان خان لە نوێترین دەركەوتنی لە ڕێكڵامێكی بازرگانی بۆ كۆمپانیایەكی خواردنەوە گازییەكان توانی بینەرێكی زۆر كۆبكاتەوە, ئەم ناودارە لە تیك تۆك زیاد لە 500 ملیۆن كەس بینەری ڕێكڵامە بازرگانییەكەی بوون .
هەروەها لە ماوەكانی ڕابردوو دوای ئەوەی بە هۆی پەتای كۆرۆناوە كارە سینەماییەكانی وەستاند, سەلمان خان بە بۆنەی هاتنی چەژنی ڕەمەزان گۆرانییەكی نوێی بە ناوی(bhai bhai) بڵاوكردەوە, كە ئێستا ئەم گۆرانییە تەنها لە ماوەی 10 ڕۆژ دوای بڵاوكردنەوەی لە یوتیوب زیاد لە 37 ملیۆن كەس بینەری هەیە .