ئاهەنگەكەی خوشكی محەمەد رەمەزان دەگوازرێتەوە بۆ بنكەی پۆلیس
لە چەند ڕۆژنامەیەكەوە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندووە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشكی گۆرانیبێژو ئەكتەری میسری(محەمەد رەمەزان) لەكاتی گردبوونەوەیان پۆلیس هەستیان بە مەترسی كردووەو هەڵیكووتایە شوێنەكەو چەند كەسێكی دەستگیر كردووە .
لە كاتی ڵێكۆڵینەوە دەردەكەوێت كە (حوسام حامد)ی هاوسەری (ئیمان رەمەزان) لە ڤیلاكەی خۆی ئاهەنگەكەی ئەنجامداوەو لەگەڵ ئەوەی تەنها ئەندامانی هەردوو خێزانەكەی بانگهێشت كردووە بە پۆلیسەكانی ڕایگەیاند میوانەكان ئاگادار كراونەتەوەو نابێت بەرلێكەوتنیان هەبێت, كە بەم هۆیەوە لەبنكەی پۆلیس ئازادكرا, بەڵام بەپێی چەند وێنەیەك دەردەكەوێت كە محەمەد رەمەزان و بەشێكی زۆر لە میوانەكان ڕێنماییە تەندرووستییەكانیان شكاندووەو بەبێ دەمامك دەركەوتوون .