لەیدی گاگا بەم شێوەیە بانگەشە بۆ ئەلبۆمە گۆرانییەكەی دەكات

لەیدی گاگا بەم شێوەیە بانگەشە بۆ ئەلبۆمە گۆرانییەكەی دەكات
ئەگەر چی خانمە ئەستێرەی جیهانی لەیدی گاگا لە ماوەكانی ڕابردوو نوێترین ئەلبۆمی گۆرانی خۆی دواخست ئەویش بە هۆی پەتای گۆرۆنا, بەڵام لە ئێستادا ئەلبۆمە گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە .

ئەلبۆمی گۆرانی(Chromatica) كە شەشەم ئەلبۆمی گۆرانی لەیدی گاگایە بڵاوكرایەوە, وە لە ماوەكانی ڕابردوو گۆرانییەكی لێ كلیپ كرد كە ئەویش (Stupid Love) بوو, لەسەر لەیدی گاگاو ئەلبۆمە نوێیەكەی چەند وێنەیەك بڵاوبووەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەناو ئۆتۆمبێڵێكی بارهەڵگرەوە بە ماسكێكی پەمەیی كە خۆی لە كۆرۆنا پاراستووە, وە دەگووترێ كە ئەم ئەستێرەیە بە نیازە خۆی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی بگوازێتەوە بۆ سەنتەر و فرۆشیارەكانی .

شایەنی باسە..لە 22ی ئەم مانگە لەیدی گاگا و ئاریانا گراندی گۆرانییەكیان لە ژێر ناونشانی (rain on me) كلیپ كرد, وە ئیستا ئەم گۆرانییە تەنها لە 7 ڕۆژی تەمەنی لە چەناڵەكەی لەیدی گاگا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب زیاد لە 61 ملیۆن كەس بینەری هەیە .
Top