ئه‌حمه‌د خه‌لیل كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

ئه‌حمه‌د خه‌لیل كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
ئه‌حمه‌د خه‌لیل، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (لای لای) بڵاو كرده‌وه‌.

لای لای یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، كه‌ خۆی تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، ئه‌حمه‌د خه‌لیل به‌ میوزیكێكی نوێ دووباره‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌حمه‌د خه‌لیل خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.

basnews
Top