جۆنی دێپ بەم شێوەیە یادی لەدایك بوونی كچەكەی كردەوە

جۆنی دێپ بەم شێوەیە یادی لەدایك بوونی كچەكەی كردەوە
ئەستێرەی جیهانی (جۆنی دێپ)ی پاڵەوانی فیلمی(the professor), لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی كچەكەیەوە چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە .

جۆنی دێپ بە چەند وێنەیەكی لەگەڵ (لێڵی ڕۆز)ی كچە 21 ساڵانەكەی ئاهەنگێكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سازكرد كە دەردەكەوێت وێنەكان لە چەند تەمەنێكی جیاواز تۆماركراون .

لێڵی ڕۆز لە 27ی ئایاری 1999 لە پاریس لەدایك بووە, لە سەرەتادا وەكو خانمە مۆدێل بەدەركەوت, لێڵی دەكاتە كچی ئەستێرەی جیهانی جۆنی دێپ, و دایكیشی (ڤانێسا پارادیس)ە كە خانمە گۆرانیبێژو ئەكتەرێكی دیاری فەرەنسایە, جۆنی دێپ و ڤانێسا پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان لە ساڵی 1998 تاوەكو 2013 بەردەوامبوو .
لێڵی ڕۆز دوای دەركەوتنی وەكو خانمە مۆدێل ڕوودەكاتە بواری فیلم و سینەماو وەكو ئەكتەر لە چەندین فیلم بەشداری دەكات, لەوانەش فیلمی ترسێنەر(tusk) لە ساڵی 2014, هەروەها فیلمی(planetarium) لە 2016 كە تێیدا لێڵی ڕۆز و ناتالی پۆرتمان وەكو دوو ئەكتەری سەرەكی ئەو فیلمە دەركەوتن .
Top