دینا بە بەرهەمێكی گۆرانی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەكات
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوەو ئاماژە بە بەرهەمێكی نوێی دەكات..دینا دەڵێت: بەرهەمێكی تایبەت بە خانمە شۆڕشگێرەكەی كوردستان(لەیلا قاسم) .
هەروەها دینا لە پۆستەكەیدا ئاماژە بەوەدەدات كە تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن (د.ئاراس عەبدولكەریم)ەوە نووسراوە, وە ئاوازدانەری كورد هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی ئامادەكردووە, هەروەها بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە .