فارس كەرەم ژیانی هاوسەری پێكهێنا
گۆرانیبێژی لوبنانی فارس كەرەمی تەمەن 46 ساڵ, لە بەرنامەیەكدا لە كەناڵی ڕۆتانا هەواڵی هاوسەرگیرییەكەی ڕاگەیاند ئەمەش دوای ئەوەی كە فارس ئاماژەی بەوەدا كە دایكی زۆر ئارەزووی كردووە هاوسەرگیری بكات و پاڵپشتی بووە لەم پرۆسەیە, هەروەها فارس كەرەم گووتی كە ئەو گرنگی بە پێكهێنانی خێزان دەدات و باسی ڕۆڵی دایك و باوكی كرد لە سەركەوتنەكانیدا, هەروەها فارس كەرەم دەربارەی پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو نایەوێت زانیاری زیاتر بدات و دەیەوێت لە دوور بێت لە ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەكانەوە .
بەم هۆیەوە چەند هونەرمەندێك خۆشحاڵی خۆیان بەم هاوسەرگیرییەی فارس كەرەم دەربڕی, لەوانەش ئەلیسا و وەلید تەوفیق و نەجوا كەرەم و ڕامی عەیاش و مایا دیاب و هەیفا وەهبی و چەند هونەرمەندێكی دیكە .