شوان جەزا: نه‌مویست دراما نوێیه‌كه‌م له كاتێكدا په‌خش بكرێت كه بینه‌ری نه‌بێت
له‌مباره‌یه‌وه شوان جه‌زا ڕایگه‌یاند: "له‌و ڕه‌مه‌زانه‌دا كاری نوێم په‌خش نه‌كرا، ئه‌وه‌ش خۆم وه‌ستاندم و ڕێگریم لێی كرد، چونكه پێشتر به‌شێك له ڕێكلامهكهیشی بڵاو بووه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێستا شه‌وانه چوار زنجیره درامای كوردی له كه‌ناڵه‌كان په‌خش ده‌كرێن، نه‌مویست دراماكه‌ی ئێمه له كاتێكدا په‌خش بكرێت، كه بینه‌ر یاخود ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری نه‌بێت، تا ڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له كه‌ناڵه‌كاندا به‌دی ده‌كرا، بۆیه وامان پێ باش بوو كه دوای ڕه‌مه‌زان په‌خش بكرێت".
ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه، به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی (ههڵۆكانی جه‌نگ) كردووه كه بڕیار وایه له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا په‌خش بكرێت، ده‌شڵێ: "به كاره‌كته‌رێكی نوێ به‌شداریم له‌و فیلمه‌دا كردووه".
basnews