ئەكتەری ئەمریكی جێری ستیڵەر كۆچی دوایی كرد
لەم بارەیەوە (بن ستیڵەر)ی ئەكتەری كۆمیدی ئەمریكی هەواڵی كۆچی دوایی باوكی ڕاگەیاند و وەكو باوكێكی سەركەوتوو و هونەرمەندێكی بە ئەزموون ناوی هێنا, جێری ستیڵەر لە ساڵانی شەستەكان ئەندام بوو لە گروپێكی كۆمیدیا, هەروەها لەگەڵ بن ستیڵەری كوڕی لە چەند كارێكی سینەمایی پێكەوە بەشداربوون .
دیارترین كاری جێری بریتییە لە زنجیرە درامای كۆمیدی(The King of Queens) لە ساڵی 1998 تاكو 2007 كە 9 بەشی لێ بەرهەم هات و لە 207 ئەڵقە پێكدێت, هەروەها زنجیرە درامای كۆمیدی(Seinfeld) كە 175 ئەڵقەیەو لە سەرانسەری جیهان بینەری هەیە وە جێری جگە لەوەی وەكو ئەكتەرێكی كۆمێدی ڕۆڵی تێدا گێڕا لە نووسینی دەقەكانیش لەگەڵ نووسەرو دەرهێنەر لاری دەیڤد بەشداری كرد .