سیلینا گۆمێز دەبێت بە شێف

سیلینا گۆمێز دەبێت بە شێف
ئەگەر چی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوە لە ماڵەوە بووە هۆی وەستان و دواخستنی زۆرێك لە بەرهەم و پڕۆەی هونەری, بەڵام لە هەمان كاتدا بووە مایەی بەخشینی چەند زانیارییەك لە دەرەوەی بابەتی هونەری .

بەم هۆیەوە سیلینا گۆمێزی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی لە كاتی مانەوەی لە ماڵەكەی خۆیدا كاتەكانی بە درووست كردنی خواردن بەسەردەبرد, كە ئەمەش بووە مایەی وەرگرتنی جۆرێك لە شارەزایی لە چێشتخانەدا, نەك تەنها ئەوەندەش بەڵكو لە ئێستادا لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە سیلینا لە بەرنامەیەكی تایبەت بە درووست كردنی خواردن لە كەناڵی(Hbo Max) وە بە هاوكاری شێفی بەرنامەكە لە 10 ئەڵقە بەشدار دەبێت و توانای خۆی لە درووستكردنی خواردن و ئاوێتەكردنی تامەكان نیشان دەدات .
Top