غادە عەبدولرازق بۆ 12هەمین جار هاوسەرگیری كردەوە
هەیسەم زەنیتا بەڕێوەبەری وێنەگرتنی زنجیرە درامای(سلطانة المعز)ه, كە غادە عەبدولرازق تێیدا بەشدارەو لە ئێستادا نمایش دەكرێت, بە پێی هەواڵی یەكێك لە ماڵپەرە عەرەبییەكان غادە ڕایگەیاند كە ئەوان دوای مانگی ڕەمەزان ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەو سەركەوتنی زنجیرە دراماكە بەیەكەوە ئەنجام دەدەن, هەروەها لە یەكێك لە ئەڵقەكانی ئەم زنجیرە درامایە غادە هاوسەرگیری دەكات, كە ئەمەش لە كاتێكدا بوو ئەو بەڕاستی هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ هەیسەم زەنیتا ئەنجامدابوو .
ئەم هاوسەرگیرییە لە یەكەم دیدار و چاوپێكەوتنەوە نەهاتووە, بەڵكو غادە عەبدولرازق و هەیسەم زەنیتا لە ڕەمەزانی ساڵی 2013 لە زنجیرە درامای (حكاية حياة) یەكتریان ناسی و ماوەیەك لەیەكتر نزیك نزیكبوونەوە, بەڵام دواجار بە جیابوونەوە كۆتاییان پێهێنا .
ساڵی ڕابردوو غادە عەبدولرازق ڕایگەیاند كە ئەو 11 جار هاوسەرگیری كردووە, وە لە یەكەم پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی غادە تەمەنی 17 ساڵ بوو كە دوایی منداڵێكی بوو بە ناوی ڕۆتانا .