تۆم كروز دەیەوێت فیلمێكی نوێ لە بۆشایی ئاسمان تۆمار بكات

تۆم كروز دەیەوێت فیلمێكی نوێ لە بۆشایی ئاسمان تۆمار بكات
تۆم كروز..ئەو ئەكتەرەی كە لەوە دەرچوو بڵیێن نواندن دەكات, چونكە هەموو سەركێشییەكانی لە فیلمەكانی ئەنجامدا, تەنانەت خۆی لە شەشەم بەشی زنحیرە فیلمی (mission impossible – fallout) كۆپتەرەكەی بەكار هێنا هەروەها بازدانی لە بەرزایی و برینداربوونی .

بەڵام لە ئێستادا بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە هاتووە, تۆم كروزی ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود بە نیازە سەركێشییەكی نوێ ئەنجام بدات كە تاوەكو ئێستا لە سینەمای ئەمریكا ئەو هەنگاوە تاقی نەكراوەتەوە, تۆم كروز لەگەڵ (ئیلۆن موسك)ی داهێنەرو دامەزرێنەری كۆمپانیای سپەیس ئێكس, و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی ناسا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی نوێترین فیلمی لە بۆشایی ئاسماندا وێنە بگیرێت, ئەگەر ناسا گڵۆپی سەوز بۆ ئەم پڕۆژەیە هەڵبكات ئەوە ئەم فیلمە دەبێتە یەكەم فیلمی سینەمایی كەلە بۆشایی ئاسماندا كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت .
Top