كیڤن كۆستنەر گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

كیڤن كۆستنەر گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
ئەستێرەی دیاری هۆلیوود (كیڤن كۆستنەر) بواری گۆرانی تاقیكردەوە, ئەم ناودارە گۆرانییەكی نوێی لە ژێر ناونیشانی(The Sun Will Rise Again) بڵاوكردەوە, مەبەست لە تۆماركردنی ئەم گۆرانییە لەم سەردەمە سەختەی كۆرۆنا لە ئەمریكا, گەیاندنی جۆرێكە لە پاڵپشتی و ئومێد بوون بە ژیان, هونەرمەندانی ئەمریكا هاوشێوەی وڵاتانی دیكە توانیان هەوڵەكانیان نەوەستێنن و بەهەموو جۆرێك پاڵپشتی خۆیان نیشان بدەن بە دامەزاراندنی سندوقی هاوكاری و گەیاندنی خۆراك و دەرمان و پێداویستییە تەندرووستییەكان .

كیڤن كۆستنەری تەمەن 65 ساڵ, یەكێكە لە ئەكتەرە هەرە دیارەكانی ئەمریكا, ئەم ناودارە توانی بە فیلمی(dances with wolves) وەكو پاڵەوان و دەرهێنەری فیلمەكە دوو خەڵاتی ئۆسكار بە دەست بهێنێت لە ساڵی 1990 وە بۆ ساڵی دواتر بۆ هەمان ئەم فیلمەی وەكو دەرهێنەر خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی بە دەستهێنا, هەروەها دیارترین فیلمی ئەم ناودارە بریتییە لە فیلمی (The Bodyguard) كە تێیدا خانمە هونەرمەندی كۆچكردووی ئەمریكی ویتنی هیوستن لەگەڵیدا بەشدارە, وە فیلمی (JFK) كە ساڵی 1991 بەرهەم هات و هەریەك لە گاری ئۆڵدمان و تۆمی لی جۆنز و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشداربوون, وە فیلمی(Criminal) لە 2016 و (the guardian) لە 2006 و فیلمی(the highwaymen) لە ساڵی 2019 و چەندین فیلمی دیكە .
Top