ئەلیسا زانیاری لەسەر ئەلبۆمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە
هەروەكو لە وێنەكەدا دەردەكەوێت ئەلیسا و بەڕێوەبەری كارەكانی و چەند هاوڕێیەكی دوای كۆتایی هێنان بە كارەكانی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی كۆبوونەتەوەو ئاهەنگ دەگێڕن, هەروەها ئەلیسا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەوان لەگەڵ ستافەكەی كۆتاییان بە تۆماركردنی دوایین گۆرانی هێنا, ئەمەش دوای 40 ڕۆژ لە دواخستنی بە هۆی پەتای كۆرۆنا, هەروەها ڕایگەیاند كە ئێستا ئەلبۆمە نوێیەكەی ئامادەیە .
شایەنی باسە.. لە 12ی مانگی نیسانی ڕابردوو ئەلیسا لە كەرەنتینەوە كلیپێكی بڵاوكردەوە لە ژێر ناونیشانی (هنغني كمان و كمان) كە تێدا خانمە هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبی و چەند كەسێك لە دۆست و هەوادارانی لە كلیپەكەدا بەشداربوون .