مادۆنا كەرەنتینە دەشكێنێت و سەلما حایك بەم شێوەیە دەركەوت

مادۆنا كەرەنتینە دەشكێنێت و سەلما حایك بەم شێوەیە دەركەوت
ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی مادۆنا دوای ئەوەی كەرەنتینەی شكاندو لەماڵەكەی هاتە دەرەوە كەوتە بەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان, مادۆنا لەم بارودۆخە سەختەی ئێستای وڵاتی ئەمریكا بە دەستی پەتای كۆرۆنا, ئێستا كە كورتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە كە تێیدا مادۆنا لە ئاهەنگی یادی لە دایك بوونی یەكێك لە هاوڕێكانی ئامادە دەبێت و بەشداری لەو گردبوونەوەیە دەكات, كە بەمەش نیگەرانی هەوادارانی لێدەكەوێتەوە .

شایەنی باسە..مادۆنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند كە ئەو بەم دواییە پشكنینێكی ئەنجامداوە كە وەك دەبینرێت جۆرێك لە پێكهاتە لە خوێنی دەركەوتووە كە بەمەش بەرگری لەشی دەتوانێت بەرەنگاری پەتای كۆرۆنا ببێتەوە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە دەتوانێت بەبێ دڵەڕاوكێ پەنجەرەكان بكاتەوەو هەوای كۆڤید 19 هەڵمژێت, بە پێی لێكدانەوەی ڕۆژنامە جیهانییەكان ئەگەر هەیە مادۆنا لە ڕابردوودا تووشی ڤایرۆسەكە بووبێت, بەڵام هیچ كات نەزاندراوە كە نیشانەكانی ئەم پەتایەی لێ دەربكەوێت, وە سەبارەت بەم پێكهاتەیە كە دەڵێت بووەتە ڕێگر لە پێش ئەم ڤایرۆسە هیچ بەڵگەو پشكنینێكی بڵاونەكردەوە وە دوپاتی كردەوە كە ئەو پێكهاتەیە لە خوێنیدا پەرەی سەندووەو بەرگری لەشی بەهێز كردووە .


لەلایەكی تریشەوە خانمە ئەكتەری مەكسیكی (سەلما حایك)ی پاڵەوانی فیلمی(frida) لە تۆڕە كۆمەڵایەتیی ئەنستگرام پۆستێكی جیاوازی بڵاوكردەوە كە تێیدا پێچەوانەی ئەو خانمانەی شتێكی نوێ لە ستایلی خۆیان نمایش بكەن, بەڵكو سەلما خۆی ڕەنگ سپی بوونی پرچی نیشان دەدات, هەروەها لەسەر وێنەكە نووسیویەتی...شانازی بە ڕەگی پرچتەوە بكە .

دیارە سەلما حایك گرنگی بە سپی بوونی پرچی نادات و بە نیشانەی چوونە ناو تەمەن هەژماری ناكات, وە بە پێی كۆمێنتەكەی ئەوەی جێی بایەخ بێت لەلای سەلما ڕەگی پرچ و هەڵنەوەرینیەتی .
Top