هونەرمەندێكی ئەمریكی كۆچی دوایی كرد
جۆن لافیای دەرهێنەرو سینارێستی فیلمی ترسناكی ئەمریكی (childs play) لە ماڵەكەیدا لە لوس ئەنجلوس كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا, لەم بارەیەوە خێزان و خانەوادەی جۆن لافیا بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندەیان ڕاگەیاند .
جۆن لافیا ئەو كەسەیە كە سیناریۆی فیلمی ترسناكی ئەمریكی (childs play) داڕشت هەر ئەویش بووكەڵەكەی ناولێنا (چاكی) لە ساڵی 1988, هەروەها جۆن لافیا بە هاوبەشی تۆم هۆلاند و دۆن مانچینی ئەم كارە سینەماییەی بە سەركەوتووی ئەنجامدا و توانی فیلمەكە ببێتە یەكێك لە پڕ بینەرترین و داهاتێكی زۆر كۆبكاتەوە .