شادیە جەزا: به‌هیوام ژیانمان ئاسایی ببێته‌وه‌ و په‌تای كۆرۆنا نه‌مێنێت

شادیە جەزا: به‌هیوام ژیانمان ئاسایی ببێته‌وه‌ و په‌تای كۆرۆنا نه‌مێنێت
شادیه‌ جه‌زا، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، باسی به‌شداریكردنی له‌ دوو كاری نوێی هونه‌ری ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به‌ كاروباری ناو ماڵ و وێنه‌گرتنی درامایه‌ك خه‌ریك بووم".

له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له‌ كاری نوێی هونه‌ری، شادیه‌ جه‌زا ڕایگه‌یاند: "دوو كاری نوێی هونه‌ریم له‌به‌ر ده‌سته‌، به‌شدارییان تێدا ده‌كه‌م و له‌ داهاتوودا ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌م، چونكه‌ كاره‌كان‌ تا ئێستا ڕانه‌گه‌یه‌ندراون، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا كاری وێنه‌گرتنمان بۆ چوار ئه‌ڵقه‌ی درامای به‌خته‌باران كرد، كه‌ ده‌بوو كاره‌كانی ته‌واو بكرێت".

گوتیشی: "جگه‌ له‌ كاری هونه‌ری، پیشه‌ی خۆم مامۆستایه‌، له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌ ماڵه‌وه‌ خه‌ریكی كاروباری ماڵه‌وه‌ و كاتی زیاترم بۆ منداڵه‌كانم هه‌بوو، به‌هیوام ژیانمان ئاسایی ببێته‌وه‌ و په‌تای كۆرۆنا نه‌مێنێت".

basnews
Top