هەڵەیەكی درامی محەمەد رەمەزانی خستە بارودۆخێكی ناخۆشەوە

هەڵەیەكی درامی محەمەد رەمەزانی خستە بارودۆخێكی ناخۆشەوە
لە گەڵ نمایشكردنی هەر زنجیرە درامایەكدا بینەرەكان هەڵە لە سیناریۆ یان دەرهێنانی دەدۆزنەوەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەیكەن بەبابەتێك كە چەندین ڕەخنە و گاڵتەو پێكەنین بە دوای خۆیدا دێنێ .

لە ئێستادا زنجیرە درامایەكی میسری بەڕێوە دەچێت لەژێر ناونیشانی(البرنس) كە محەمەد ڕەمەزان و ئەحمەد زاهر و رۆجینا و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشدارن, هەڵەیەكی هونەری درووست بووە كە هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاندووە .
ئەویش ئەوەیە كاتێك محەمەد رەمەزان لە نەخۆشخانە پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام دەدرێت و پزیشكەكان هێڵكاری دڵی بۆ دەكەن, بەڵام دەردەكەوێت ئەو بەشانەی كەلە ئامێرەكەوە دێت بۆ نەخۆشەكە هەمووی لەسەر قۆڵی چەپی محەمەد رەمەزان دانراوە, نەك بە شێوە زانستییەكەی كە دەبێت لە سەر سینگ و دەستەكان و پێیەكانی بێت, بەم هۆیەوە كۆمێنتەكان لە قاڵبی ڕەخنەی هونەری دراما لایداوەو بووە مایەی نوكتەو گاڵتەكردن, بەم هۆیەوە یەكێك لە بەشداربوان نووسیویەتی كە تەكنەلۆجیایەكی زۆر پێشكەوتوو لەم زنجیرە درامایە بەكار هێنراوە .
Top