گۆرانیبێژی كەنەدی (جاستن بەیبەر) و خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی(ئاریانا گراندی) گۆرانییەكی دوێت بڵاودەكەنەوە, بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە هاتووە, ئەم دوو ناودارە لە ئێستادا كار دەكەن بۆ تۆماركردنی گۆرانییەك بە هاوكاری ستۆدیۆكانی بەرهەمهێنەری ئەمریكی (سكوتەر براون), هەروەها ناونیشانی گۆرانییەكە بریتی دەبێت لە (Stuck with U) بڕیارە ئەم بەرمەهەمە لە ڕۆژی هەینی 8ی ئەم مانگە بڵاوبكرێتەوە, وە ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەم گۆرانییە هەڵمەتێكی خێرخوازی و پاڵپشتی كردنە لە كارمەندانی كەرتی تەندرووستی لەم باردۆخەی ئێستای ئەمریكا بە دەستی پەتای كۆرۆناوە .