دڕاندنی پاسپۆرتی میسری نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

دڕاندنی پاسپۆرتی میسری نیگەرانی لێدەكەوێتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنێك لە زنجیرە درامای میسری(البرنس) كە ئەكتەرو گۆرانیبێژ و محەمەد رەمەزان پاڵەوانیەتی, دەنگ و باسێكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا, لە یەكێك لە ئەڵقەكانی ئەم زنجیرە درامایە دیمەنێك بریتییە لە دڕاندنی پاسەپۆرتی میسری .

بەم هۆیەوە هونەرمەندی بە ئەزموونی میسری (حوسێن فەهمی) سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات, بەڵام بۆ دڵنیابوون لە ناوەڕۆكی سكاڵاكەی ئەم هونەمەندە لە بەرنامەیەكدا لە كەناڵێكی ئاسمانی ڕایگەیاند كە ئەو كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێك نییەو سكاڵاكەی لەسەر ئەنجامدەری ئەو كارە نییە, بەڵكو سكاڵاكەی پەیوەندی بە خودی ئەو دیمەنەوە هەیە كەلەو زنجیرە درامایە نمایشكرا, هەروەها ئاماژەی بوەدا كە نەدەبوو شتێكی لەو شێوەیە بكرایە .

بەم هۆیەوە ئەحمەد جوندی پارێزەری محەمەد ڕەمەزان ڕایگەیاند كە ئەو دیمەنەی لە زنجیرە درامای (البرنس) هاتووە, تەنها نواندن بووە و دڕاندنی پاسپۆرتی میسری بە دەستی محەمەد رەمەزان پەیوەندی بە پرسی نیشتمانییەوە نییە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەو زنجیرە درامایە بە فلتەری ڕقابەی هونەری تێپەڕیوە وە ئەگەر دیمەنەكە نەشیاو بووایە ئەوە پێشوەختە قەدەغەی نمایشكردنی بە لایەنەكانی ئەم زنجیرە درامایە ڕادەگەیەندرا, هەروەها مەبەست لە دڕاندنی ئەو پاسپۆرتە ئەم پارێزەرە دەڵێت مەبەست لێی گەشت نەكردنە بۆ دەرەوەی وڵات و مانەوەیە لە وڵاتی میسر .
Top