نمایشكردنی فیلمێكی دیكەی هۆڵیوود دواخرا
بەشی دووەمی فیلمی (venom) كە ئەستێرەی بەریتانی (تۆم هاردی) پاڵەوانیەتی, بڕیاربوو لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە هۆڵەكانی سینەمادا نمایش بكرایە, بەڵام بە هۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و نالەباری بارودۆخەكەوە, نمایش كردنی ئەم فیلمە سینەماییە دواخرا بۆ حوزەیرانی 2021 .