شاخەوان بەكر: له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا خه‌ریكی وه‌رزش و ئاماده‌كردنى گۆرانیی نوێ بووم
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان به‌كر ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ماوه‌یه چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێم ئاماده كردووه، ئاوازه‌كانیش هه‌ر خۆم ئاماده‌م كردوون، له ماوه‌ی داهاتوودا تۆماریان ده‌كه‌م".
ئه‌و گۆرانیبێژه، باسی دابه‌شكردنی كاته‌كانی خۆی له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كرد و گوتی: "ئه‌و ماوه‌یه خه‌ریكی وه‌رزشكردن بووم، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كێشم زیاد نه‌كات، به‌هیوام هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن، به گه‌شبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی نه‌مانی كۆرۆنا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتى خۆشی‌دا یه‌كتر ببینینه‌وه".
basnews