شاخەوان بەكر: له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا خه‌ریكی وه‌رزش و ئاماده‌كردنى گۆرانیی نوێ بووم

شاخەوان بەكر: له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا خه‌ریكی وه‌رزش و ئاماده‌كردنى گۆرانیی نوێ بووم
شاخه‌وان به‌كر، گۆرانیبێژی كورد، خه‌ریكی تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێیه‌ و ده‌شڵێ: "له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به‌رده‌وام وه‌رزشم كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كێشم زیاد نه‌بێت".

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان به‌كر ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێم ئاماده‌ كردووه‌، ئاوازه‌كانیش هه‌ر خۆم ئاماده‌م كردوون، له‌ ماوه‌ی داهاتوودا تۆماریان ده‌كه‌م".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌، باسی دابه‌شكردنی كاته‌كانی خۆی له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كرد و گوتی: "ئه‌و ماوه‌یه‌ خه‌ریكی وه‌رزشكردن بووم، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كێشم زیاد نه‌كات، به‌هیوام هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن، به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی نه‌مانی كۆرۆنا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتى خۆشیدا یه‌كتر ببینینه‌وه‌".

basnews
Top