بێوار عزه‌ت كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

بێوار عزه‌ت كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
بێوار عزه‌ت، گۆرانیبێژی كورد، سروودێكى ئایینى به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپ و به‌ ناوی (ئه‌ڵا) بڵاو كرده‌وه‌.

فه‌قێ ته‌یران و ناڵبه‌ند، تێكستی سرووده‌كه‌یان نووسیوه‌، بێوار عزه‌ت خۆی ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، عادل ئاكره‌یی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، بێوار كلیپه‌كه‌ی به‌ بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان (مانگی ڕۆژووی موسڵمانان) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

بێوار عزه‌ت خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، مه‌رجان ناوی یه‌كێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌ به‌ناوبانگه‌كانیه‌تی، هه‌روه‌ها له‌ مانگی ئادار و نیسانی ئه‌مساڵدا دوو ڤیدیۆ كلیپی دیكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.
Top