فیلمێك دەربارەی ژیانی ویتنی هیوستن بەرهەم دێت

فیلمێك دەربارەی ژیانی ویتنی هیوستن بەرهەم دێت
فیلمێكی سینەمایی دەربارەی ژیانی (ویتنی هیوستن) بەرهەم دێت .

لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە هاتووە, یەكەم فیلمی تایبەت دەربارەی ژیانی خانمە ئەكتەرو گۆرانیبێژی كۆچكردووی ئەمریكی(ویتنی هیوستن) بەرهەم دێت, ئەگەر چی هێشتا ناوی هیچ ئەكتەرێك وەكو بەشداربووی ئەم فیلمە ڕانەگەیدنراوە, بەڵام وەكو لایەنی بەرهەمهێن بڕیار وایە ئەم فیلمە (ئەنتۆنی مەكارتن) سیناریۆكەشی ئامادە بكات .

دەگووترێ ئەم فیلمە سینەماییە ناونیشانی (i wanna dance with somebody) بۆ دیاری كراوە كە ئەویش یەكێكە لە گۆرانییەكانی ویتنی هیوستن لە ئەلبۆمی (whitney) كەساڵی 1987 بڵاوی كردەوە, وە تاوەكو ئێستا هیچ دەرهێنەرێك دەستنیشان نەكراوە بۆ ئەم فیلمە, بەڵام ئەوەی كەلە هەواڵەكاندا هاتووە لایەنی بەرهەمهێنەرەكان هەوڵدەدەن لە داهاتوودا خانمە دەرهێنەری كەنەدی (ستێللا مێگی) كاری دەرهێنانی ئەم فیلمە ئەنجام بدات .

خانمە هونەرمەندی ئەمریكی ویتنی هیوستن, لە ساڵی 2012 لە تەمەنی 48 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەم هونەرمەندە بە درێژایی تەمەنی لە بواری میوزیك و گۆرانیدا توانی چەندین ئەلبۆمی گۆرانی بڵاوبكاتەوە, هەروەها لە بواری فیلم و سینەمادا بەشداری لە چەند فیلمێكدا كردووە كە دیارترینیان فیلمی (The Bodyguard)ە, كە ساڵی 1992 بەرهەم هات تێیدا لەگەڵ ئەستێرەی دیاری ئەمریكی (كیڤن كۆستنەر) دەركەوت, ویتنی هیوستن چەندین خەڵاتی بە دەستهێنا لەوانەش 21 خەڵات لە خەڵاتەكانی میوزیكی ئەمریكی(AMA), وە 6 خەڵاتی گرامی و دوو خەڵاتی ئیمی .
Top