دینا نزای ڕەمەزانی بڵاوكردەوە

دینا نزای ڕەمەزانی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد(دینا) بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز, لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە لە ژێر ناونیشانی (نزای ڕەمەزان), هەروەها دینا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەم بەرهەمە ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر میوزیكی بۆ داناوە, وە بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ كردووە .

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوو دینا دوای سوپاس و پێزانینی بۆ هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی تەندرووستی, ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ئێستا كار لەسەر چەند بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەكات, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە دوای تەواوبوونی كۆرۆناو ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە, بەرهەمەكانی بڵاودەكاتەوە .
Top