شیراز جەلال: بەشداریم لە زنجیرە درامایەکی نوێ کردووە
لەم بارەیەوە شیراز جهلال ڕایگەیاند: "بەشداریم لە زنجیرە درامای (پەلکەزێڕینە) کردووە، کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا پەخش دەکرێت، ھەروەھا دوو کاری دیکەی ھونەریم لەبەردەستە، دوای نەمانی کۆرۆنا بەشدارییان تێدا دەکەم، ھیوادارم پەتای کۆرۆنا نەمێنێت و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆمان بکەینەوە".
ئەو خانمە ئەکتەرە ئاشکراشی کرد، کە بەشداری لە فیلمێکی سینەماییدا کردووە، بەڵام دەڵێ: "جارێ نامەوێت ناوی فیلمەکە ئاشکرا بکەم، چونکە کارەکانی زۆر ماوە تا تەواو ببێت".
basnews