دێمی لۆڤاتۆ هەڵمەتێكی خێرخوازی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا

دێمی لۆڤاتۆ هەڵمەتێكی خێرخوازی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا
دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا, بەشێكی زۆر لە هونەرمەندانی جیهان توانیان ببنە ڕێگر لە زیاد تەشەنە سەندنی ئەم پەتایە و نەهێڵن زیانەكان گەورەتر بن, بۆیە بە ڕاگەیاندنی سندوقی هاوكاری و گەیاندنی خۆراك و پێداویستییە تەندرووستیەكان, توانیان هاوكارو پاڵپشتی سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگا بن لە هاوڵاتی و كارمەندانی كەرتی تەندرووستی .

ئەكتەر و خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (دێمی لۆڤاتۆ)ی تەمەن 27 ساڵ, ئەویش بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام هەڵمەتێكی ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی (The Mental Health Fund), ئامانج لەم هەڵمەتە گەیاندنی هاوكاری بۆ ئەو كەسانەیە كە كێشەو نەخۆشی دەروونیان هەیە, دێمی لۆڤاتۆ ئەم هەڵمەتەی بە سەركەوتووی ئەنجامدا چونكە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا توانی 2 ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە .

لە ماوەكانی ڕابردوو ئەم خانمە ڕایگەیاند كە داواكردنی هاوكاری نیشانەی بێ هێزی نییە, بەڵكو ئەوە تەنها قسەی كۆمەڵگایە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ڕاگەیاندنی سندوقی هاوكاری و كۆكردنەوەی یارمەتی لەم بارودۆخەدا زۆر گرنگە, چونكە كەسانێك هەن كە نازانن ڕوو لە كوێ بكەن و كێشەكانیان چۆن چارەسەر بكەن, بۆیە دێمی لۆڤاتۆ لەسەر بنەمای ئەم لێدوانەی هەڵمەتەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاگەیاند و گوتی : تۆ بە تەنها نیت .
Top