شۆڕش قادر: لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ زۆر کات ئیشی ماڵ و خواردن دروست کردنم ئەگرتە ئەستۆ

شۆڕش قادر: لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ زۆر کات ئیشی ماڵ و خواردن دروست کردنم ئەگرتە ئەستۆ
دەرهێنەرو ئەکتەر شۆڕش قادر بۆ سوود وەرگرتن لە قەدەغەی هاتوچۆ و قۆزتنەوەی ئەم كاتە، چەند كارێكی هونەریی تایبەت بە وشیاركردنەوە و خۆپارێزیی لە كۆرۆنا ئامادە كرد و دوای وێنە گرتنی پێشكەش كردن، بە گشتی سەبارەت بە چۆنیەتی بەسەر بردنی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بەم شێوەیە باس دەكات:
سەرەتا من وەک خۆم بەلامەوە زۆر ئاسایی بوو بۆ کۆرۆنا بەڵام بڵاوبوونەوەی بەهەموو جیهانداو مردنیکی زۆری خەڵک بەلێشاو وای لێ کردم بیر لەخۆ کەرەنتینەکردن بکەمەوەو لەماڵەوە نەیەمە دەرەوە، هەرچەندە کۆمەڵگای جیهانی ڕاهاتبوون کەهەر کات وساتێک ڤایرۆسێکی تازە جیهان سەرقاڵ ئەکات، بۆ نمونە ڤایرۆسی بەرازوو باڵندەو تاعون، جائەم ڤایرۆسە نەگریسە لەڕێگای پڕووپاگندە میدیاکانەوە ترسێکی واگەورەی خستە دڵی خەڵکەوەوکارێکی وای کرد هەموو جیهانی خستە مەترسیەوەو هەموو سەر زەوی سەرقاڵ کرد بۆ خۆ پاراستن لە تێکەڵاو بوون، بەڵام ئیهمالی و خەڵکی نەزان وگوێ نەدانە دەندروستی کارێکی وای کرد خەڵکانێکی زۆر ببن بەقوربانی ...
لەبەر ترس و نەچوونەدەرەوەو دوورکەوتنەوە لەخەڵکی و خۆ بەپاک وتەمیزی ڕاگرتن ودەست نەدان لە شتی خەڵکی زۆرکەسی تووشی وەهم و نەخۆشی دەرونی و واسواسی کرد.
کەلتوورو کوردەواری و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاوازە لە ئەوروپاو ئەمریکاو وڵاتانی تر، بۆ نمونە لەکاتی یەکتربینین تەوقەکردن وباوەش پیاکردن وماچ زۆر باوە، ئێستا وای لێهاتووە کەس ناوێرێت تەنانەت تەوقەیش بکات.. هەر بۆیە ئەتوانین بڵێین ئەم ڤایرۆسە کارێکی وای کرد عادات وتەقالیدی ئیسلامیشی تێک شکان.
منیش وەکو هەموو تاکێکی کۆمەڵگا ڕاهاتم لە ماڵەوە بمێنمەوەو دەست بکەم بە بەردەوامی ژیان بە خەوتن وخواردن و خوێندنەوەو نوسین و سەیرکردنی تیڤیەکان .
لەنێوان ئەمانەدا بیرم کردەوە وەک هونەرمەند سودێکم هەبێت بۆ کۆمەڵگا وەک کەسانی ماندوونەناسی وەک ئاسایش و پۆلیس وتەندروستی دەستم کرد بە نوسینی سیناریۆی سێ چیرۆک لەسەر کۆرۆناو بەهیمەتی هونەرمەندان و بەخۆبەخشی هەرسێ کورتە چیرۆکەکەمان وێنەگرت و پیشانی کۆمەڵگای کوردیماندا لە سایت وتەلەفیزیۆن و یۆتوب بۆ ئەوەی وا لەخەڵکان بکەین هەموو هەوڵبدەن دوور بکەونەوە لە تێکەڵاوی وخۆیان بپارێزن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
با لێتان ناشارمەوە برادەرێکم هەیە دایم لەماڵەوەیەو ناچێتە ناوخەڵک، ئەبوو زۆر کات بێتاقەت ئەبووم سەردانی ئەوم ئەکرد بۆ ماوەیەک دوایی ئەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە.
پێش کۆرۆنا چەند زنجیرەیەکی درامیم نوسیبوو بەرهەممان هێنابوو بۆ تەلەفیزیۆنەکان منیش هەوڵمدا هەر لەم چەند هەفتەیە لەماڵەوە بووین ونەئەچووینەدەرەوە هەموو زنجیرەکان بەجوانی مۆنتاژ بکەم و بۆ ئەم رەمەزانە و بەوهیوایەم لەم مانگی ڕەمەزانەدا بەبینەرانی شاد بکەم و ببێت بە چەپکێ گوڵ بۆ بینەر.
زۆر کاتیش ئیشی ماڵ و خواردن دروست کردنم ئەگرتە ئەستۆ، چونکە تۆزێک عیشقم هەیە بۆ دروست کردنی خواردنی خۆش، جار جار یارمەتی دایکم ئەداو نەمئەهێشت دایکم بچێتە دەرەوە چونکە وەک ئەوەی هەموو کەس ئەزانێ ئەم ڤایرۆسە زیاتر ئەو کەسانە ئەکوژێ کە مەناعەیان کەمەو نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەبەر ئەوە نەمئەهێشت بەهیچ شێوەیەک دایکم سەرلە ماڵ دەربهێنێت و بچیتە دەرەوە، چونکە دایکم تەمەنی هەیەو نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، خۆم هەموو کارەکانی ماڵ ودەرەوەی ماڵم ئەکرد.
Top