هونەرمەند عەلی كەریم: هاوسەرەكەم پێیخۆشبوو لە ماڵەوە بم، بەڵام من هەرگیز خۆشحاڵ نەبووم
هونەرمەند عەلی كەریم بەم شێوەیە باس لە بەسەر بردنی كاتی كەرەنتینە دەكات:
كارێكی ئاسان نییە، لە ماڵەوە بمێنمەوە و رێی فڕینم لێ بگیرێت، ئاخر من لەو كەسانە نیم حەزم لە بەندكردن بێت، چونكە لە ژیانم بۆ یەك دەقەش زیندانی نەكراوم، تەنها جارێك بۆ هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەوە زیاتر لە دوو مانگ بە هەمان دەردی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بە ناچاری لە ماڵەوە مامەوە.
ئەم ماوەی پەتای ڤاپرۆسە، سەرەتا بە هەموو ئەو نوكتە خۆشانەوە كە لە رێگای پەیج و فرێندەكانمەوە بۆم ئەهات زۆر پێكەنیم، ئاخر من بە كەسێكی مۆن و عەبۆس ناسراوم، شەوانی درەنگیش هەرچۆنێك بێ سەیری فیلمێكی عەرەبیم ئەكرد، هەموو بەیانییەكیش زوو تیڤیم ئەكرد بۆ زانینی هەواڵی تازەی تووشبوون و چاكبوونەوە.
ئەنجا خۆشم خەریك ئەكرد بە ئەرشیفی خۆم، دەستم كرد بە لێكجیاكردنەوەی بابەتەكانی ناو ئەرشیفەكەم، چاوپێكەوتنەكانم لە نووسینەكانم جیاكردەوە، كاتێكم زانی نووسینەكانم بە زمانی عەرەبی لە دوای جیاكردنەوەیان نزیكە لە كتێیێكەوە، ئەوە بوو بڕیارم دا بڕە پارەیەك زامن بكەم بۆ لە چاپدانی لەژێر ناوی (اضواء علی المسرح الكوردي المعاصر) كە كاتی خۆی لە پێش راپەرین لە رۆژنامە عەرەبییەكان گۆشەیەكم هەبوو بەو ناوە.
لەرووی خۆپارێزیشەوە، رۆژ هەبوو (25) جار دەستم بۆ ماوەی(20) چركە بە ئاو و سابون بشۆم، ئێواران هەرچۆنێك بوو، خۆم ئەگەیاندە ناوەندی گاڤ، ژنەكەیشم زۆر خۆشحاڵ بوو كە لە ماڵەوەم، منیش هەرگیز خۆشحاڵ نەبووم بە مانەوە لە ماڵەوە، هەست باڵكراوم و ئازادیم لێ زەوت كراوە، ئاخر من بۆ دەقەیەكیش بەند و بەوە ناوزەد كراوم، بزیووم سەرباری ئەمە نەكەم، ئەتوانم بڵێم ئێستا خۆشحاڵ بەوە لە ماڵەوە دەرنەچوونەم، چونكە یەكەم ئەرشیفەكەم رێكخستەوە، دووەم پڕۆژەی لە چاپدانی كتێبێكیش بۆ خەمم و، لە سایەی سەری وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییەوە لە لایەك و، خۆڕاگری هاووڵاتیان لە لایەكی ترەوە، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێ شكستی هێناوە لە كوردستان.