بە هۆی كۆرۆنا ئەكتەرێكی كەنەدی قاچی لەدەستدا
بە پێی ئەو هەواڵانەی كە لە ڕۆژنامەكاندا هاتووە, هاوژینی ئەم ئەكتەرە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی دەربارەی تەندرووستی نیك كۆردیرۆ بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت كە بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی نزیك 18 ڕۆژە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە .
هەروەها دەڵێت لە ئێستادا باری تەندرووستی ناجێگیرەو تووشی مەیینی خوێن بووە كە دەرئەنجامەكەی گەیشتە ئەوەی لە هەناوی تووشی خوێن بەربوون بێت و خێرا شووشتنی گورچلەی بۆ ئەنجام بدرێت, لەلایەكی دیكەشەوە بە هۆی مەیینی خوێنی كێشەی سووڕانەوەی خوێن لە قاچەكانیدا بۆ درووست بوو, كەبەمەش بارودۆخی خراپتر بوو وە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و قاچی دیوی ڕاستی لەدەستدا, هەروەها هاوژینی نیك كۆردیرۆ ئاماژە بەوە دەدات كە هێشتا دڵنیا نییەو ڕەنگە لە دواڕۆژدا كێشەی ڕۆیشتنی هەبێت .