كه‌مال گه‌نجی ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كه‌مال گه‌نجی ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كه‌مال گه‌نجی، گۆرانیبێژی كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌ ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌مال گه‌نجى ڕایگەیاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستیم، ڕۆژانه‌ كار بۆ دروستكردنی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌م ده‌كه‌م، تا ڕاده‌یه‌ك كاره‌كانی به‌ باشی ڕۆیشتوون، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌لبووم كارێكی قورسه‌ و ماندووبوونی زیاتری ده‌وێت".

گوتیشى: "ده‌مه‌وێت له‌و ئه‌لبوومه‌دا ته‌واوی هه‌ست و توانای خۆم به‌كار بهێنم، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئه‌و ئه‌لبوومه‌م له‌ مێژووی هونه‌ری كوردیدا بمێنێته‌وه‌".

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكى زۆریان هه‌یه‌.

basnews
Top