ئەكتەرێكی دیاری ئەمریكا كۆچی دوایی كرد
بریان دینیهی, بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەم ناودارە كەلە چەندین فیلمی سینەمایی و نمایشی شانۆیی بەشداری كردووە, دیارترین دەركەوتنی لە بواری فیلم و سینەمادا دەگەڕێتەوە بۆ بەشی یەكەمی زنجیرە فیلمی ڕامبۆ كە ساڵی 1982 بەرهەم هات .
هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەستێرەی هۆڵیوود و پاڵەوانی فیلمی ڕامبۆ(سلڤستەر ستالۆن) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمێنتێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاوخەمی خۆی دەربڕی و ئەم خوالێخۆشبووەی بە هونەرمەندێكی سەركەوتوو و بە ئەزموونی وەسف كرد, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە بریان دینیهی وەكو سەربازێكی بەشداربوو لە "شەڕی ڤێتنام" بە هۆی شارەزایی لە هونەری جەنگی و سەربازی هاوكاری بووە لە درووستكردنی كەسایەتی ڕامبۆ لەو فیلمەدا .
دەركەوتنی (بریان دینیهی) وەكو ئەكتەرێكی دیار لە بواری فیلم و سینەمادا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی هەشتاكان, كە توانی لە درێژایی تەمەنیدا لە چەندین فیلمی سەركەوتوودا مۆرپەنجەی خۆی بەجێ بهێڵێت, لەوانەش بەشی یەكەم و دووەمی فیلمی(f/x), وە فیلمی (Righteous Kill) كە ساڵی 2008 بەرهەم هات و هەریەكە لە ئال باچینۆ و ڕۆبەرت دی نیرۆ تێیدا بەشداربوون, هەروەها فیلمی (best seller)-( perfect witness)-( The Last of the Finest).... .