دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی مێژوویی كە ناسراوە بە ستۆنی تاعون, ئەم ستۆنە دەکەوێتە ناوەڕاستی شەقامی گرابینی شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا و لەڕۆژگاری ئیمڕۆ ھاتووچۆکردن زۆر جیاوازە لەگەڵ ڕۆژانی پێشوتر چونکە دانشتووانی ئەم شارە بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕوودەکەنە ئەم شوێنە بۆ پاڕانەوە و نوێژکردن تاوەکو ئەم پەتایە کۆتایی بێت چونکە ڕووداوە سەختەکانی ساڵی ١٦٧٩ دێنێتەوە بیریان کە پەتای تاعون لەم شارە بڵاوبۆە ولە نێوان ٧٦٠٠٠ تا ٨٠٠٠٠ کەس گیانی لەدەست دا .
بەو ھۆیەوە ئیمپراتۆری نەمسا وینلیو بولدی یەکەم بڕیاری دا ستۆنێک دروست بکریت تاوەکو ببێتە شوێنێک بۆ سوپاس كردنى خودا کە خەڵکی پاراست لەم پەتایە وابوو لە ساڵی ١٧٢٣ ئەم ستۆنە دروست کرا لەسەر دیزاینی پەیکەر تاش ماتیاس ڕۆشملێر بەلام لە جەنگی جیھانی دووەم زیانی بەرکەوت ودواتر لە لایەن پەیکەر تاش ڤۆجتیش لۆفلێرڵ چاکرایەوە ودواجار لەساڵی ١٩٩٨ نۆژەنکرایەوە.