ئیبن خەلدون چۆن باسى گەورەترین پەتای سەردەمی خۆی دەکات
ئیبن خەلدون بەم شێوەیە وەسفی پەتایەکە دەکات ودەڵێت :
(...ئەم پەتایە تووشی شارستانیەت بوو لە ڕۆژھەڵات ولە ڕۆژئاوا لەساڵی ٧٤٨ کۆچی ١٣٤٨ زاینی ومیللەتانی ڕاماڵی ونەوەیەکی تەواوی لەناوبرد وبەشێکی زۆری شارستانیەتی نەھێشت پاش ئەوەی دەوڵەتان گەیشتن به لوتکە سێبەرکەیان کەمی کردەوە وھێز ودەسەڵاتیان لاوازبوو وبەرەو نەمان چوون وشار وکارگەکان وماڵەکان چۆڵ بوون ودەوڵەت وھۆزەکان لاواز بوون وخەڵکانی تر ھاتن ونیشتەجێبوون ، وەک ئەوەی لە گەردوونەوە بانگەوازێک بێت بۆ سەر زەوی وپێ بڵێت ( بوەستن ) خوا میراتگری زەوی وبوونەوەرانە ، لێرەوە ژیانێکی تازە دەستپێدەکات وڕۆژێکی نوێ .... ) .