ئیبن خەلدون چۆن باسى گەورەترین پەتای سەردەمی خۆی دەکات

ئیبن خەلدون چۆن باسى گەورەترین پەتای سەردەمی خۆی دەکات
عەبدولڕەحمان ئیبن خەلدون زانای کۆمەڵناس ومێژوونووس ودادوەر وفەیلەسوفی بەتوانا پاش مردنی دایک وباوک ومامۆستاکانی خۆی بەپەتای ڕەش لە ساڵی ٧٤٩ ک. ١٣٤٨ ز. چوار ساڵ لەسەر یەک دادەنیشی ودەست دەکات بەنووسینی گرنگترین کتێبەکانی خۆی لەوانە ( التعریف بأبن خلدون ورحلاتە شرقاً وغرباً ) لەم کتێبەدا باسی ( پەتای گەورە ) یان ( مردنی گەورە ) یان ھەروەکو لە ناوەندەکانی زانستی ئەوروپا پێ دەگوترێت پەتای ڕەش ( الطاعون الاسود ) ، لەم کتێبەیدا ودەڵێت :سەرچاوەی ئەم پەتایە لە چینوە ھاتووە وپاشان بەڕێ بازرگانیەوە گواستراوە بۆ ئاسیا وباکوری ئەفریقیا ولەتەواوی ئۆڕوپا بڵاو بۆە وزیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەسی کوشت وشار ھەبووە ڕۆژانە ١٠٠٠ کەس بەھۆیەوە دەمردن .
ئیبن خەلدون بەم شێوەیە وەسفی پەتایەکە دەکات ودەڵێت :
(...ئەم پەتایە تووشی شارستانیەت بوو لە ڕۆژھەڵات ولە ڕۆژئاوا لەساڵی ٧٤٨ کۆچی ١٣٤٨ زاینی ومیللەتانی ڕاماڵی ونەوەیەکی تەواوی لەناوبرد وبەشێکی زۆری شارستانیەتی نەھێشت پاش ئەوەی دەوڵەتان گەیشتن به لوتکە سێبەرکەیان کەمی کردەوە وھێز ودەسەڵاتیان لاوازبوو وبەرەو نەمان چوون وشار وکارگەکان وماڵەکان چۆڵ بوون ودەوڵەت وھۆزەکان لاواز بوون وخەڵکانی تر ھاتن ونیشتەجێبوون ، وەک ئەوەی لە گەردوونەوە بانگەوازێک بێت بۆ سەر زەوی وپێ بڵێت ( بوەستن ) خوا میراتگری زەوی وبوونەوەرانە ، لێرەوە ژیانێکی تازە دەستپێدەکات وڕۆژێکی نوێ .... ) .
Top