مادۆنا مردنی سێ لە هاوڕێ و دۆستەكانی ڕاگەیاند
لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا بە شێوەیەكی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە, بەم هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا, مادۆنا ڕایگەیاند كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 3 كەسی لە هاوڕێ و خۆشەویستانی لەدەستدا, كە ئەوانیش كوڕی مامی كە دەكاتە ئامۆزای, وە برای پاسەوانە تایبەتییەكەی و میوسیزیان (ئۆرلاندۆ پویرتا) كە لە ڕابردوودا لە چەندین گۆرانی هاوكاری بوو, بەم هۆیەوە مادۆنا دڵتەنگی خۆی بە هەوادارانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ئێستا بە كاتێكی ناخۆشدا تێدەپەڕێت .
شایەنی باسە..مادۆنا لە چەند هەفتەی ڕابردوو ملیۆنێك دۆلاری بەخشی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا, هەروەها دوپاتی كردەوە كە پێویستە ڕێنماییە تەندرووستییەكان جێبەجێ بكەین و بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین .