شاجوانی بەریتانیا دەبێتەوە بە پزیشك
(بهاشا موخرجی)ی تەمەن 24 ساڵ, كە بە ڕەچەڵەك هێندستانییە خاوەنی دوو بڕوانامەیە, زانستە پزیشكییەكان, وە بڕوانامەی پزیشكی و نەشتەرگەری لە زانكۆی نۆتنگهام, ئەگەر چی بووە خاوەن نازناوی شاجوانی بەریتانیا بۆ ساڵی 2019 كەلە دوای بەدەستهێنانی نازناوەكەو سەرقاڵبوونی بە كاری خێرخوازی, پشوویەكی وەرگرت و لەو كارە پزیشكییەی بۆ ماوەیەك دووركەوتەوە, بەڵام لە ئێستادا بهاشا موخرجی بڕیاریدا وەكو پزیشك بچێتە هێڵی پێشەوەی شەڕی كۆرۆناو لە هەمان پێشەی ڕابردووی بەردەوام بێت, كەبەمەش سەڵماندی ئەو بەڕاستی شاجوانە .
وە لە ماوەكانی ڕابردوو توانی لە ڕێی چەندین دامەزراوەی حكومی و دەزگا خێرخوازییەكانەوە دەستی هاوكاری پێشكەش بكات, هەروەها ئەو وەكو شاجوانی بەریتانیا و باڵیۆز متمانەیەی ئەوەی پێبەخشرا كە بتوانێت وەكو ووتەبێژێك دەربكەوێت .