فرمێسك مستەفا هانی منداڵان دەدات بۆ گەشبینیی و خۆشویستنی ژیان

فرمێسك مستەفا هانی منداڵان دەدات بۆ گەشبینیی و خۆشویستنی ژیان
خانمە هونەرمەندی شانۆکار فرمێسك موستەفا، لە پارچە ڤیدیۆیەكدا، جیاوازتر لە زۆرینەی خەڵک و دامەزراوەکان، هەوڵی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان دەدات لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی (ڤایرۆسی كۆرۆنا).

فرمێسک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، هانی منداڵان دەدات و داوایان لێ دەکات، هەریەکەیان لە لای خۆیەوە نیگارێکی پەلکەزێڕینە بکێشێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی گەشبینیی و هیوا و خۆشویستنی ژیان لای منداڵان، هەروەها وەک هەوڵێک بۆ بەشداریی پێکردنی منداڵان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی پەتای کۆڕۆنا.

basnews
Top