ڕاغب عەلامە: بە ئاشكرا دزیمان لێدەكرێت

ڕاغب عەلامە: بە ئاشكرا دزیمان لێدەكرێت
هونەرمەندی لوبنانی ڕاغب عەلامە هاوشێوەی ئەلیسا و هەیفا وەهبی, یەكێكە لەو كەسانەی بەبەردەوامی ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی حكومەتی لوبنان دەگرت .

بەڵام ئەوەی كە سەرنجی ڕۆژنامەوانانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە ئەوەیە كە ڕاغب عەلامە لە تویتێكدا دەڵێت: ئێمەی خەڵكی لوبنان بە شێوەی یاسایی دووچاری دزیكردن دەبینەوە.. وە زۆر بە ئاشكراو مەترسییەوە بە دەستی تاوانباران و دزەكان..كە ئەوانیش پەتای كۆرۆنا و پۆستەكەیان قۆستووەتەوە بۆ ڕاكێشانی داهات بەلای خۆیاندا.... .

هەروەها ڕاغب عەلامە لە تویتەكەیدا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەو كەسانە دەستیان بەسەر هەندێك بەرنامە لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان گرتووە, كەلە ڕێیەوە جۆرێك لە گلەیی تۆماردەكرێت بۆ ئەوەی مێوانەكە بخرێتە شەرمەوە, هەروەها دەڵێت لە سەدا 60ی ئەوانەی كە هەژمارێكی كەمیان هەیەو ئەوانەی كە داهاتی خەڵكیان بردووە بێدەنگن .

شایەنی باسە.. لە چەند هەفتەی ڕابردوو ڕاغب عەلامە, یەكێك بوو لەو كەسانەی كەلە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا, لە ڕێی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنییەوە 25 ملیۆن لیرەی لوبنانی بەخشی, ئەویش بە شێوەیەك كە بڕی 15 ملیۆنی بۆ نەخۆشخانەی بەیروتی حكومی و 10 ملیۆنەكەی دیكەش بۆ خاچی سووری لوبنانی .
Top