ئەمیتاب پێشنیارێك دەداتە حكومەتی وڵاتەكەی
لەم بارەیەوە ئەمیتاب دەڵێت: لە سەرتاسەری وڵاتی هیندستان كە 3000 شەمەندەفەر هەیە, وە لە هەریەكێكیان 20 ژوور, بەمەش دەكاتە 60000 قەڕەوێڵە, دەكرێت ببێتە شوێنی مانەوەی هەندێك جۆری تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا, هەروەها دەڵێت ئەگەر نەخۆشخانەكان فریا نەكەوتن ئەوا ئەم بیرۆكەیە باشترە لەوەی كە شوێنێك نەبێت بە ناوی نەخۆشخانە .
زۆر كەس سەرسام بوون بەم بیرۆكەیەی ئەمیتاب و دەستخۆشیان لێكرد, وە لە هەمان كاتدا هیوای ئەوەیان خواست كە نەگەن بەو ڕۆژە مەترسیدارەو ئەم پەتایە زیاتر بڵاو نەبێتەوە .