دینا ڕوونكردنەوە دەدات و سوپرایزێكی ڕاگەیاند

دینا ڕوونكردنەوە دەدات و سوپرایزێكی ڕاگەیاند
ئەگەر چی هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە گوایە خانمە گۆرانیبێژ دینا واز لە كاری هونەری دەهێنێت, بەڵام لە دواییدا دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە دەدات ئەو بۆ خۆشی و بە بۆنەی ڕۆژی 1ی نیسان ئەو هەواڵەی بڵاوكردەوە .

هەروەها دینا سوپاس و پێزانینی بۆ ئەرك و ماندوویی كارمەندانی تەندرووستی و هێزە ئەمنییەكان دوپات كردەوە, وە ئاماژەی بەوەدا كە دوای كۆرۆنا و ئاسایی بوونەوەی ئەم بارودۆخە دوو بەرهەمی گۆرانی بڵاودەكاتەوە, وە دیسانەوە دوپاتی كردەوە كە ئەو واز لە هونەر ناهێنێت و بەردەوام دەبێت .

لە هەفتەی ڕابردوو, دینا گۆرانی(سوور گولا من)ی بڵاوكردەوە, كەلە ستۆدیۆ كاری وێنەگرتنی كلیپەكەی ئەنجامدرا .
Top