هاوسەرگیری لە سەردەمی کۆڕۆنەدا

هاوسەرگیری لە سەردەمی کۆڕۆنەدا
"عیماد شه‌ره‌ف " هه‌ستا به‌ گواستنه‌وه‌ى "به‌را عه‌مارنه‌ "ـى هاوسه‌رى ، به‌ڵام به‌ ته‌واوى پابه‌ندى (دابڕینى ماڵه‌كه‌ى ) بوون ، كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانى (به‌یت له‌حم ) راگه‌یه‌ندراوه‌ ، بووكه‌كه‌ش هاته‌ ماڵى زاوا ، جلێكى سپى بوكێنى و ده‌مامكى پزیشكى به‌ستبوو .
زۆرێك له‌ دانیشتوانى (به‌یت له‌حم ) له‌ فه‌له‌ستین بڕیاریانداوه‌ كاتى هاوسه‌رگیریان دوابخه‌ن ، به‌ڵام (به‌را ) و (عیماد ) له‌سه‌ر به‌ڵێنى پێشوویان بوون و له‌ كاتى دیاریكراوى خۆیان هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا ، كه‌ پێش پێنج مانگ رێككه‌وتبوون .
له‌ ئاهه‌نگه‌شدا ته‌نها چه‌ند كه‌سێك له‌ بنه‌ماڵه‌ى بووك و زاوا بانگهێشتكرابوون ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا و ، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ دوورى یه‌كتریش وه‌ستابوون و له‌ چوارچێوه‌ى رێنماییه‌ پزیشكییه‌كان ئه‌م ئاهه‌نگه‌ به‌ڕێوه‌چوو . عیماد شه‌ره‌فیش مۆڵه‌تی له‌ ده‌سته‌ڵاتداران وه‌رگرت تاكو له‌ شارۆچكه‌ى زاهیرییه‌ بچێته‌ نێو (به‌یت له‌حم ) بۆ هێناى (به‌را)ى هاوسه‌رى و به‌دیهاتنى خه‌ونى ژیانى .
Top