هونەرمەندێكی دیاری پۆڵەندا كۆچی دوایی كرد
لەم بارەیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاتی پۆڵەندا هەواڵی كۆچی دوایی (كرزیستۆف پەندرێسكی) ڕاگەیاند كە ئەو لە تەمەنی 86 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد, هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكرا كە كرزیستۆف هونەرمەندێكی دیارو بە ئەزموونی وڵاتەكە بووە, وە (پیوتەر گلیندسكی) وەزیری ڕۆشنبیری پۆڵەندا لەلایەن خۆشیەوە ڕایگەیاند كە وڵاتەكەیان هونەرمەندێكی بە ئەزموونی لەدەستدا .
كرزیستۆف پەندرێسكی..لە 23ی نۆڤەمبەری 1933 لە (دیبیكا)ی باشووری وڵاتی پۆڵەندا لە دایك بووە, لە تەمەنی 18 ساڵیدا هەر لە پۆڵەندا لە شاری كراكۆ ئەكادیمیای میوزیك دەخوێنێت, ئەم هونەرمەندە توانی لە ساڵی 1961 لەلایەن یۆنسكۆوە خەڵاتێكی جیهانی بە دەست بهێنێت بە فیلمی(Threnody for the Victims of Hiroshima) كە چیرۆكێكی میوزیكییەو تایبەت بۆ قوربانیانی هیرۆشیما بەرهەمی هێنا .
كرزیستۆف پەندرێسكی جگە لەوەی كە هاوكار بوو لە چەندین كاری هونەری لە بواری میوزیكدا, توانی 7 سەمفۆنیا و 4 ئۆپرا بەرهەم بهێنێت, هەروەها ئەم ئاوازدانەرە توانی زیاد لە 120 پارچە میوزیك بەرهەم بهێنێت لە بواری فیلمی وێنە جوڵاوەكان و شانۆ و فیلمی دیكیۆمنتاری و فیلمی سینەمایی, لەوانەش Wild at Heart-The Exorcist-The Shining, هەروەها توانی چەندین خەڵات بە دەست بهێنێت لەوانەش خەڵاتی ئیمی لەساڵی 1995 ,وە 4 خەڵاتی گرامی كە دوایینیان لە ساڵی 2016 بوو,